دڵنیایی مەترسییەکانی بەڵێندەران، مەترسییەکانی دانان و بیناسازی، ئامێرە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکان، شکاندنی ئامێرەکان، مەترسییەکانی گرێبەستی خزمەتگوزاری و کارکردن و هەموو بەرپرسیارێتییە پەیوەندیدارەکان لەخۆدەگرێت.
دڵنیایی تێچووی پزیشکی، دەرمان، هەموو خزمەتگوزاری و پێداویستییە پزیشکی و چارەسەرییەکان، و بەڕێوەبردنی بەرنامە پزیشکییەکان لەخۆدەگرێت.
دڵنیایی بەرپرسیارێتیی خاوەنکار ئەو سیاسەتەی دڵنیاییەیە کە کار بە داوای ئەو کرێکارانە دەکات کە تووشی ئەو پێکان یان نەخۆشییانە بوون کە پەیوەندیدارە بە کارەکەیانەوە و سیاسەتی قەرەبووکردنەوەی کرێکاران نایانگرێتەوە. جۆرێکی دڵنیایی بەرپرسیارێتییە کە دەکرێت بخرێتە چوارچێوەی قەرەبووکردنەوەی کرێکاران بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان لەو تێچووانە بپارێزێت کە پەیوەستن بە پێکان، نەخۆشی و مردن لە شوێنی کارەوە.
...
ئەم دڵنیاییە هەموو بەرپرسیارێتیەکانی دڵنیاكراو بەرامبەر بە لایەنی سێیەم لەخۆدەگرێت کە لە ڕوودانی زیانێکی ماددی یان جەستەیی بەهۆی کار یان چالاکیی دڵنیاکراوەوە سەرهەڵدەدەن.
...
کۆمپانیای جیهان بۆ دڵنیایی پەیوەندی بە کۆمپانیا جیهانییەکانی دڵنیاكردنەوە و دەڵاڵەکانەوە هەیە کە لە ڕێگەیانەوە دڵنیاكردنەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ڕیزبەندی A لە ناو بازاڕی بیمەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەدەست دەهێنێت.
کۆمپانیای جیهان بۆ دڵنیایی پابەندە بە پێشکەشکردنی بەرزترین خزمەتگوزاری پیشەیی بۆ کڕیار و دەڵاڵەکانی لەڕێگەی پابەندبوونی بەردەوام بەم بنەمایانە، هەروەها كۆمپانیای جیهان بۆ دڵنیایی ئامانجی ئەوەیە کە ببێتە متمانەپێکراوترین هاوبەش بۆ کڕیارەکانی لە دابینکردنی داپۆشینی دڵنیایی.