دڵنیایی مەترسییەکانی بەڵێندەران، مەترسییەکانی دانان و بیناسازی، ئامێرە کارەبایی و ئەلیکترۆنییەکان، شکاندنی ئامێرەکان، مەترسییەکانی گرێبەستی خزمەتگوزاری و کارکردن و هەموو بەرپرسیارێتییە پەیوەندیدارەکان لەخۆدەگرێت.
دڵنیایی تێچووی پزیشکی، دەرمان، هەموو خزمەتگوزاری و پێداویستییە پزیشکی و چارەسەرییەکان، و بەڕێوەبردنی بەرنامە پزیشکییەکان لەخۆدەگرێت.
دڵنیایی بەرپرسیارێتیی خاوەنکار ئەو سیاسەتەی دڵنیاییەیە کە کار بە داوای ئەو کرێکارانە دەکات کە تووشی ئەو پێکان یان نەخۆشییانە بوون کە پەیوەندیدارە بە کارەکەیانەوە و سیاسەتی قەرەبووکردنەوەی کرێکاران نایانگرێتەوە. جۆرێکی دڵنیایی بەرپرسیارێتییە کە دەکرێت بخرێتە چوارچێوەی قەرەبووکردنەوەی کرێکاران بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان لەو تێچووانە بپارێزێت کە پەیوەستن بە پێکان، نەخۆشی و مردن لە شوێنی کارەوە.
...
ئەم دڵنیاییە هەموو بەرپرسیارێتیەکانی دڵنیاكراو بەرامبەر بە لایەنی سێیەم لەخۆدەگرێت کە لە ڕوودانی زیانێکی ماددی یان جەستەیی بەهۆی کار یان چالاکیی دڵنیاکراوەوە سەرهەڵدەدەن.
...
مەبەست لە دڵنیایی رووداوی کەسی بۆ ئەوەیە قەرەبوویەکی جێگیر بدات لەبەرانبەر بە مردن یان کەمئەندامبوون بە هۆی پێکان و برینداریی جەستەیی کە بە رووداو روو دەدەن...
بیمەی ئەو کاڵایانە دەگرێتەوە کە لە ڕێگەی دەریا و ئاسمان و وشکانییەوە دەگوازرێنەوە، هەروەها توێکڵی کەشتییەکان.
دڵنیایی زیانەکانی لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە، دزی، تەقینەوە، دیاردە سروشتییەکان، و تێکچوونەکان دەگرێتەوە، هەروەها دڵنیایی پچڕانی کار بەهۆی زیانەکانی ئاگرەوە دەگرێتەوە و ئەو ئیلتزاماتانەی پەیوەستن بەم مەترسیانە دەگرێتەوە.
...
دڵنیایی زیان و ئیلتزاماتی پەیوەست بە زیانەکانی ئۆتۆمبێل لەخۆدەگرێت و مەترسییەکانی گواستنەوەی کاڵاکان لەخۆدەگرێت.
پارە لە حاڵەتی گواستنەوەدا:
ئەو پارانەی کەسی دڵنیاكراو یان فەرمانبەری رێگەپێدراوی کەسی دڵنیاكراو دادەپۆشێت لە حاڵەتەکانی گیرفان بڕین، دزی، رێگری و، لێستاندن یان هەر رووداوێکی لەو جۆرە کە بە رێکەوتی دووچاری دەبێت.
پارەی ناو قاسە و خەزێنە:
لەدەستدانی ئەو پارەیە دەگرێتەوە کە لە قاسە یان خەزێنەدایە و بە هۆی روودزوەکانی چەپاوکردن، ماڵبڕین، دزی یان هەڵکوتانەسەر.
مەبەست لە دڵنیایی رووداوی کەسی بۆ ئەوەیە قەرەبوویەکی جێگیر بدات لەبەرانبەر بە مردن یان کەمئەندامبوون بە هۆی پێکان و برینداریی جەستەیی کە بە رووداو روو دەدەن. سیاسەتی دڵنیایی رووداوی کەسی ئەوە دابین دەکات کە کەسی دڵنیاكراو (ئەو کەسەی کە سیاسەتەکەی پەسەند کردووە)، لە هەر کاتێکی ماوەی بەرکاربوونی ئەم سیاسەتە، کاتێك دووچاری هەر جۆرە پێکانێکی جەستەیی دەبێت لە دەرەنجامی رووداوێكی دیاریکراو و راستەوخۆ بە هۆی هۆکارێکی توندوتیژ و بینراوی دەرەکییەوە، ئەوکات کۆمپانیای جیهان بۆ دڵنیایی بڕە پارە یان ئەو چەند بڕە پارەیەی وەك ئەوەی لە سیاسەتەکەدا دیاری کراوە دەدات بە کەسی دڵنیاكراو یان بە نوێنەری یاسایی ئەو کەسە، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئاکامێکی وەك مردن یان پەککەوتنی یەکجاری یان هەر ئاکامێکی لەو جۆرەی لێ کەوتەوە.
کۆمپانیای دڵنیایی پاراستنی ٢٤ کاتژمێری یان پاراستنی تەنها ماوەی کارکردن دەستەبەر دەکات بۆ ئەو کەسانەی لە هەر جێیەکی جیهان کار دەکەن و بە ئەرکێك یان چەند ئەرکێك رادەسپێردرێن.